کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٣ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ تاران

زخمی شدن 23 تن در جریان تصادف اتوبوس 1

زخمی شدن 23 تن در جریان تصادف اتوبوس 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ٣ و ٥٠ ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی پێجشەممە ١٩ی بەفرانبار، بەهۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆبووسێكی موسافر هه‌ڵگر لە ڕێگای نێوان “تاران ـــ کلالە” ٢٣ کەس برینداربوون.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌، ٢٣ کەس برینداربوون کە ٢١ کەسیان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ بەشی فریاکەوتن و ٢ کەسی دیکەش لە لایەن مانگی سوورەوە گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوەندەکانی دەرمانی. بە پێی ئامارەکان، به‌هۆی دۆخی خراپی ڕێگاوبانەکانی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی ڕژیم و نەبوونی خزمەتگوزار و پابەند نەبوونی شۆفیران بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ، ساڵانە ١٧ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و بە سەدان هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.