شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٣ پله‌ی ڕیشته‌ر له قووڵایی كیلۆمتری زه‌وی، پارێزگای مه‌لاتیه‌ی توركیای هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر ٨ و ٤٨ خوله‌كی شه‌وی پێنجشه‌ممه ڕوویداوه و دوو بینای چه‌ند نهۆمی كه له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی فێوه‌ریه‌ی ئه‌مساڵ دا زیانیان به‌ركه‌وتبوو به ته‌واوه‌تی ڕووخان. جێگای ئاماژه‌یه كه ٤ی فێوریه‌ی ٢٠٢٣ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ١٢ پارێزگای توركیای هه‌ژاند و بووه هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی نزیك به ٥٠ هه‌زار كه‌س و به سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره و بریندار بوون.