ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی “ئێستیلی ڕێزان” له نێوان جاده‌ی قوم بۆ كاشان، ٢١ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢١ی كرێكار له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كارخانه‌ی ئێستیلی ڕێزان له نێوان جاده‌ی قوم بۆ كاشان، تووشی سووتانی جه‌سته‌یی بوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌ك كه‌سیان ناجێگیره و له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی قوم به‌سته‌ری كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.