به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابروودی شاری ئابدانانی ئیلام، ٢٠ كه‌س بریندار بوون و ٨ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و ٢٠ كه‌سە به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ برینداركراون و ٨ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه چاره‌نووسیان نادیاره، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی یه‌كێك له برینداره‌كانی شاری مهاباد كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو بریتیه له: “دانا مام قادری“.