شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی بۆن “عه‌تر” له ناوچه‌ی وه‌زیریه‌ی به‌غدا زیاتر له ٢٠ كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی برینداربوون و چاره‌نووسی ١٠ كه‌سی دیكه نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای هەوڵی زیاتر لە 35 تیمی بەرگری شارستانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارە و خێرایی گڕگرتنی ماددەی ناو بۆنەكان، درەنگ توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت و له ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی بەدوای چارەنوسی زیاتر لە 10 كەسەدا دەگەڕێن كە تائێستاش بێسەروشوێنن. شایانی باسه كه بەشێكی كۆگاكە بەهۆی ئاگرەكەوە رووخاوه و 20 كارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون.