کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٠ كرێكار له‌ كارخانه‌یێكی باكووری كوردستان

برینداربوونی ٢٠ كرێكار له‌ كارخانه‌یێكی باكووری كوردستان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یێك له‌ شاری ساكاریا له‌ باكووری كوردستان ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٠ كرێكار بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كارخانه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی ماكارۆنی له‌ ناوچه‌ی هه‌نده‌كی ساكاریا ڕووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٢٠ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.