له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٩ قوتابی كچ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌ی نووراباد بۆ چواڕ له شارستانی دڵفانی سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان بریندار بوون و به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش ڕێگه‌یان نه‌دا هه‌واڵه‌كه میدیایی بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له ڕێكه‌وتی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی قوتابیانی كچ له ٨ كیلۆمتری نووراباد ڕوویداوه. له‌و ڕووداوه‌دا ١٩ قوتابی كچ بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی ٨ كه‌سیان ناجێگیره و شه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ی نووراباد و دوو كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌ی خۆڕه‌م ئاباد له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. بابه‌تی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئامووزش و په‌روه‌رش لۆڕستان ڕێگه‌یان نه‌داوه ڕووداوه‌كه میدیایی بكرێت.