كاتژمێر ٩ی به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، مینی بووسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له جاده‌ی نێوان تیكاب بۆ شاهیندژ وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ١٨ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای تیكاب، به‌هۆی خراپی ڕێگاوبان و بارینی به‌فر و باران، مینی بووسێك له جاده‌ی نێوان تیكاب بۆ شاهیندژ وه‌گه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه ١٨ كه‌س بریندار بوون. ١٢ كه‌س له برینداره‌كان، برینه‌كانیان سووك بووه و له ئۆرژانسی شاری تیكاب چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام باری ته‌ندرووستی شه‌ش كه‌س ناجێگیر بووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گوازراونه‌ته‌وه.