ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٧ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان، كێله‌ی بانه و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێك به ناوی “سروور شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كه‌وپێچ”ی سه‌ر به شاری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كێله” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. له‌لایێكی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌و‌هۆیه‌وه ١٥ كۆڵبه‌ر بریندار بوون و ٧٠ كۆڵه‌ی كۆڵبه‌رانیش زه‌وت كراوه. هه‌روه‌ها له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان هێزه‌كانی حكوومه‌ت كۆڵه‌ی كۆڵبه‌رانیان ئاگردا و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ئارمان سه‌لیمی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و پاش برینداربوون بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.