لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی هێمنانە و بێدەنگیی شاری کرماشان، هێزەكانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر به‌شداربووان و ١٧ کەسیان بریندار و کۆمەڵێک کەسیشیان ڕفاندووە کە ناسنامەی ٣ کەسیان ئاشکرا بووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەز، لە ڕەوتی ڕێپێوانی هێمنانە و بێدەنگیی خەڵکی شاری کرماشان کە لە بلواری تاقوەسان بەڕێوەچوو، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان کردۆتە سەر خۆپێشانده‌ران و وێڕای برینداركردنی ١٧ كه‌س ٣ کەسیان بە ناوەکانی “فاتمە حەیدەریان”، “ڕۆژین کەریمی” و “دانیال بلوریان” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه فاتمه و ڕۆژین هه‌ر دوو خوێندكاری زانكۆی كرماشان و ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٣ بۆ ٢٤ ساڵ دایه.