ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، چه‌كدارێك له مترۆی نیۆیۆرك له دوای درووستكردنی دووكه‌ڵێك له كابینێكی میترۆی ئه‌و شاره به چه‌ك ته‌قه‌ی له ژماره‌یه سه‌رنشین كرد و به‌و هۆیه‌وه ١٦ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كرده‌وه‌ش له شوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵاتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا، كاژێر ٨ و ٣٠ی خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ئه‌و شاره له‌دوای وه‌رگرتنی هه‌واڵی ته‌قه كردن له میترۆی ئه‌و شاره چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ١٦ هاووڵاتیی ئه‌و شاره‌یان به بریندار بینیوه كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتوون. به وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه ژماره‌یه‌ك مادده‌ی ته‌قینه‌وه و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی درووستكردنی دووكه‌ڵیش له شوێنی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا به‌رپرسانی ئیاله‌تی نیۆیۆرك ڕایانگه‌یاندووه به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌و كرده‌وه‌یه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ئه‌نجام دراوه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.