کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٦ كرێكار به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ له‌ ئه‌رده‌بیل

برینداربوونی ١٦ كرێكار به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ له‌ ئه‌رده‌بیل

به‌یانی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ مشگین شاری ئه‌رده‌بیل، وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٦ كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆن بوونی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كارخانه‌ و ناستانداردبوونی جاده‌كه‌ هۆكاری وه‌گه‌ڕانی مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكاران بووه‌. له‌و ڕووداوه‌دا ١٦ كارگه‌ر بریندار بوون كه‌ ١٤ كه‌سیان برینه‌كانیان سووك بووه‌ و دوو كه‌س دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.