کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

برینداربوونی ١٦ كرێكاری مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان تووشی ڕووداو بوو به‌و هۆیه‌وه‌ ١٥ بۆ ١٦ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زره‌ به‌ كاتی شه‌و و له‌ جاده‌ی نێوان شاهڕوود بۆ دامغان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی بریندارانی ئه‌و ڕووداوه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٢دا، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار، دوو هه‌زار و ١١٥ كرێكار(دوو هه‌زار و ٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ نیسبه‌ت ساڵی پێشووتری كه‌ ئاماره‌كه‌ی هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س بووه‌، ١١ و نیو له‌ سه‌د زیادی كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

-

برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ كارخانه‌ی فولادی ئالۆمینیۆم له‌ ئیتالیا

-

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتی نۆرویژ

-

خۆكوژی دوو خوێندكار له‌ زانكۆی هه‌مه‌دان

-

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی ژنانی ڕزیدنت له‌ زانكۆ زانیاری پزیشكی شیراز

-

هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی له‌ دیوانی باڵای وڵات

-