ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌ی ڕۆنی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی مۆباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان، ١٥ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارۆچكه‌ی مۆباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان ٤٠٠ كارگه‌ی سه‌نعه‌تی هه‌یه و له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆن ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی گازی منۆكسیدی كه‌ربون ١٥ كه‌س ژه‌هراوی و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.