کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٥ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ بافق

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی “چاه گه‌ز” له‌ شارستانی بافق وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥ كرێكار بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵانه چه‌ندین كرێكار له‌كاتی هاتووچۆ به‌هۆی ناستانداردبوونی سرویسی گواستنه‌وه‌ و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی ده‌بنه قوربانی. به‌وته‌ی سه‌رۆكی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، ٤٣٪ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆی نه‌بوونی به‌شی “ترۆما” له‌ نه‌خۆشخانه‌كان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

دیداری بنه‌ماڵه‌ی “میلاد سه‌عیدیان جو” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”

-

گۆڵبارانی مه‌زاری “عیرفان خه‌زایی” له‌ شه‌هریاری تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌شاری سنه‌

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چادرنشینی له‌ كرماشان

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی پۆست له‌ ته‌ورێز

-

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌نه‌سیر له‌ تاران

-