ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی “چاه گه‌ز” له شارستانی بافق وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ١٥ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه چه‌ندین كرێكار له‌كاتی هاتووچۆ به‌هۆی ناستانداردبوونی سرویسی گواستنه‌وه و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی ده‌بنه قوربانی. به‌وته‌ی سه‌رۆكی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، ٤٣٪ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆی نه‌بوونی به‌شی “ترۆما” له نه‌خۆشخانه‌كان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.