کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی ١٤ هاووڵاتیی له‌ باكووری كوردستان

ئوتووبووسێكی گەشتیاریی سەر بە کۆمپانیایەکی گواستنەوە و گەیاندنی نێوان شارەکانی تورکیه‌ و باکووری کوردستان، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و بەو هۆیەوە 14 کەس بە سەختی بریندار بوون.

 رووداوەکە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان ئادانا – دیلۆک لە ئەنجامی بەیەکدادانی ئوتووبووسه‌ گەشتیارییەکە و بارهەڵگرێک روویدا و زیانی زۆریان بەرکەوت و هەردووکیان وەرگەڕان. لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاس و بارهەڵگرەکە، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و 12 سەرنشینی پاسەکە بەسەختی برینداربوون.  دوای پەیوەندیکردنی هاووڵاتییان به‌ لایه‌نی پێوه‌ندیدار، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی دیلۆک لە باکووری کوردستان گواستراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah