ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیمی سووریه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٤ كه‌س بریندار بوون.
پێشتر میلیشیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكاری ئه‌رته‌شی سووریه گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زووریان بۆردوومان كردبوو كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٣ ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له وڵامدا، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و به كوشتنی ٢٥ كه‌س تۆڵه‌ی گوندنشینانی ده‌یره‌زووریان سه‌نده‌وه.