کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان كوردستان

برینداربوونی ١٤ كه‌س بەهۆی تەقینەوەی گاز لە کافه‌تریایەکی سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گاز لە کافه‌تریایەکی شەقامی سالم له‌ شاری سلێمانی، 14 کەس برینداربوون کە بەشێکیان برینەکانیان سەختە و پێویستیان بە نەشتەرگەریی هه‌یه‌.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ رایگەیاند: ژمارەی بریندارەکان گەیشتوونەتە 14 بریندار و تەندروستییان جێگیرە. چوار لە بریندارەکان بەهۆی سوکیی برینەکانیانه‌وه‌ رەوانەی ماڵەوە کراون، ئەوانی دیکە لە نەخۆشخانەن، بەڵام چوار کەسیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییه هه‌یه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و تا  دره‌نگانێك سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه‌ له‌ ژێر ئاواردا ماونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah