کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٤ كرێكاری فه‌سڵی له‌ ئوستانی بووشێهر

برینداربوونی ١٤ كرێكاری فه‌سڵی له‌ ئوستانی بووشێهر 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی وانت باری گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی به‌شی كه‌شاوه‌رزی له‌ مێحوه‌ری “دۆ ڕاهه‌ك”ی ئوستانی بووشێهر ١٤ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌واوی ئه‌و كرێكارانه‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌فغانستانی بوون و پێنج كه‌سیان برینه‌كانیان سووك بووه‌ و له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ٩ كرێكاری دیكه‌ كه‌ برینه‌كانیان سه‌خت بووه‌ ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.