به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی ١١هەتا ١٥ی خەرمانانی 1401ی هه‌تاوی، ١٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، بانە، مەریوان و سەردەشت، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار کراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆته، سنوورەکانی بانە و نەوسوود وەکوو مانگەکانی پێشوو زۆرترین ئاماری برینداربوونی کۆڵبەرانی لە خۆگرتووە. ١٢ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون و یه‌ك كه‌سیش به ته‌قینه‌وه‌ی مین برینداربووه. هه‌روه‌ها له سنووری بانه پێنج حاڵه‌ت، له سنووری نه‌وسوود پێنج حاڵه‌ت، ناوچه سنووریه‌كانی مه‌ریوان ٢ حاڵه‌ت و حاڵه‌تێكیش له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت تۆماركراوه.