دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، کاتژمێر ٣، لە کۆمپانیای “ماستر ستیل” ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا كه به هۆیه‌وه ١٣ كرێكار كه خه‌ڵكی وڵاتانی هندووستان و ئێرانن به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی سلێمانی: ئەو کرێکارانە ١١یان خەڵکی وڵاتی هیندستانن و ٢ کرێکاریشیان خەڵکی ئێرانن، كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی لێكۆڵێنه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئه‌و كارگه‌یه به‌رده‌وامه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی سلێمانی، سێ کەس له برینداره‌كان پێویستیان بە نەشتەرگەری بووە کە یەکیان قاچی بڕاوەتەوە و یەکیان پارچەیه‌ك ئاسن لە سەریدا بووە و عه‌ملیاتی بۆ كراوه و یەکی دیکەشیان پێویستی بە نەشتەرگەری چاو بووە و دوو کەسیشیان حاڵەتی سوتان بووە و ئێستا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.