کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٢ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ١٢ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه‌ و سه‌قز به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌ران له‌سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌كه‌وتنه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه‌ ٧ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه‌ و پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ته‌نیا ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌ برینداره‌كان ئاشكرا كراوه‌ و ئه‌ویش بریتیه‌ له‌: “سلمان محه‌ممه‌د زاده‌ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی بانه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

komalah

سێهه‌مین ڕۆژی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

پشتیواتی خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

ده‌ستپێكردنی مانگرتنی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ له‌ ئێران

komalah

پشتیوانی كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

گیانبه‌ختكردنی سێ خۆپێشانده‌ری دیكه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌ندیمشك و شنۆ و قووچان

komalah