بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاكهلێوه، لە کاتی کارکردندا لە دووکانەکانی بازاڕی سپی لە هەولێر سەقفی بینایهك بهسهر كرێكاران دا ڕووخا و بەهۆیەوە 12 کرێکار بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، کرێکارەکان 11 یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانه و ئهوی دیكهشیان خەڵکی باشووری کوردستانە. بەپێی راپۆرتی ڕێكخراوی فریاكهوتنی خێرای ههوڵێر، پێنج کرێکار بڕبڕەی پشتیان شکاوە و كرێكارێكی دیكهش مێشکی تووشی خوێنبەربوون بووە. وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران ڕایگهیاند كه کرێکارەکان پێدوایستیی خۆپارێزییان نەبووە و بۆشیان دابین نەکراوە و لیژنەیەکی لێکۆلینەوە پێکدەهێنین بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری رووخانەکە چی بووه. بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکارانی ههرێمی كوردستان، ساڵی رابردوو 7 کرێکار و لە سێ مانگی ئەمساڵیش چوار کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.