ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئیستانبوول و سامسۆن، ١٢٥ كه‌س كه به‌شێكیان كرێكار بوون به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، دوو ئۆتوبووسی گەورەی نەفەرهەڵگر لە یەک رێڕەودا خۆیان بەیەکدا کێشاوه و کەمتر لە خولەکێک دوو ئۆتوبووسی دیکەش خۆیان بە دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشوودا کێشاوه و به‌هۆیه‌وه ٩٩ كه‌س برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ئوستانی “سامسۆن” به‌هۆی وەرگەڕانی مینی بووسێك 26 کرێکار و شۆفێرەکەی كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان بوون، برینداربوون. به‌پێی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا 1 ملیۆن و 186 هەزار و 353 رووداوی هاتووچۆ روویانداوه و بەوهۆیەوە 5 هەزار و 362 کەس گیانیان لەدەستداوه و 274 هەزار و 615 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.