به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیوز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لە دوو ڕووداوی جیاجیادا، زیاتر لە ١٠ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، له ڕێگاكانی كرماشان به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، له ڕووداوی یەکەم لە نزیک گوندی “قەڵاگا” بەهۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران ٦ کۆڵبەر بریندار بوون. هەروەها لە ڕووداوی دووەمدا، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی كۆڵبه‌ران له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكی خاوه‌ردا، لە جادەی جوانڕۆ بۆ پاوە، ٥ کۆڵبەری دیکە به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ بوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.