ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، بازاڕێكی گه‌وره‌ی جل و به‌رگ به‌ناوی “بونگو” له شاری “داكا” پایته‌ختی به‌نگلادش ئاگری گرتووه و ١١ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوو‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی به‌نگلادش، جیا له بازاڕی “بونگو” سێ بازاڕی ده‌ورووبه‌ریشی سووتاوه و ده‌یان ماشینی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوو‌ن و ده‌وڵه‌ت داوای له ئه‌رته‌ش كردووه یارمه‌تیان بده‌ن. به‌پێی دوایین زانیاریی ١١ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.