سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی پێكدادانی سرویسی كرێكارانی ژنی شیركه‌ته‌كانی شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی “حه‌سه‌ن ڕوود”ی ئه‌نزه‌لی له‌گه‌ڵ كامیۆنێك ١١ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تییه له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و شه‌هره‌كه تووشی ئه‌و ڕووداوه هاتوون و پاش ڕووداوه‌كه ٥ كه‌س له برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “پوورسینا”ی ڕه‌شت و ٦ برینداری دیكه‌ش ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “به‌هه‌شتی” ئه‌نزه‌لی كراون و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دان.