ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی پێكدادانی دوو قه‌تاری میترۆی تاران لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی تاران، یه‌كێك له برینداره‌كان باری ته‌ندروستی ناجێگیره و برینداره‌كانی دیكه‌ش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میترۆی تاران، ئه‌و ڕووداوه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی “چیتگه‌ر”ی تاران و له نێوان دوو قه‌تاری میترۆی تاران- كه‌ره‌ج ڕوویداوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه. جێی ئاماژه‌یه كه دوو رۆژ له‌وه‌پێش له ڕووداوێكی دیكه‌دا میترۆی تاران گڕی گرتبوو به‌ڵام زیانی گیانی به‌دوای