ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌واڵنێرێكی فه‌ڕانسه‌وی كه سه‌رقاڵی ڕووماڵكردنی هه‌واڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران بوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی برینداركرا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌واڵنێرێكی خه‌ڵكی فه‌ڕاسنه به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم لوتی شكاوه و له‌و حاڵه‌دا دڕنده‌یی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٤ شارومه‌ندی بیانیان بڵاو كردبۆوە كه به‌شێكیان خه‌ڵكی وڵاتانی ئۆرووپایی و به‌شێكیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن.