ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ركانی خاش، سه‌راوان و كه‌ڵه‌گان شه‌ش سووختبه‌ر و دوو شارۆمه‌ندی دیكه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
له ڕووداوی یه‌كه‌م و له نزیك گوندی “كه‌له‌چات”ی سه‌ر به شارستانی خاش، دوو ئۆتومبێلی پراید پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه ئاگریان گرت و دوو سووختبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له مێحوه‌ری جالق بۆ كه‌ڵه‌گان، له نێوان سووختبه‌رێك و ئۆتومبێلی مه‌ده‌نی پێكدادان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه چوار سووختبه‌ر و دوو سه‌رنشینی ئۆتومبێله مه‌ده‌نیه‌كه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.