کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مین

برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی

ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مینێك لە گوندیکونە ورچیسەر بە شارۆچکەی پێنجوێن هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٦ ساڵ قاچێكی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە کە ناویجوتیار بەهادینەلە ئێستادا بەهۆی سەختی برینەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگای ئاماژەیە لە کاتی هەشت ساڵ شەڕی نێوان دوو دەوڵەتی ئێران و عێراق ژمارەیەکی زۆر مین لە ناوچە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان، لەلایەن هەریەکە لە حکومەتی بەعس و کۆماری ئیسلامی دانران کە تا ئیستاش ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتیی لە هەر دوو دیوی سنوور.