کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی هاووڵاتییەکی باشووری کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی سەنگەسەریان بە برینداریی گەیاندووەتە نەخۆشخانەکەیان، کە لە ناوچە سنوورییەکانی قەندیل لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانه‌وه‌ بریندار کرابوو.

دکتۆرئازاد ئەحمەد، ڕایگەیاند، کە ئەو هاووڵاتییە فیشەکێک بەر شانی کەوتووە و بووەتە هۆی خوین بەربوون و گوللەیەکی دیکەش بەر قاچی کەوتووە. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرەتادا دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیر بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراوە و لەئیستادا تەندروستیی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئوستانی كوردستان

komalah

ژه‌هراوی بوونی چوار كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته له‌‌ شنۆ

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئیلام

komalah

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئیلام

komalah

 كۆبوونه‌وی لایه‌نگرانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ئیستانبوول

komalah