ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەعفەر گەردی” خەڵكی شیناوای پیرانشار، بە تەقەی هێزەكانی حکوومەت لە سنووری شنۆ بریندار بوو.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنوور و له حاڵێكدا هیچ بارێكی قاچاخی پێ نه‌بووه، لەلایەن چەكدارانی حکوومەتەوە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت، دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و بریندار كراوه. شایانی باسه كه “جه‌عفه‌ر گه‌ردی” به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.