کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌رده‌شت

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “شێرکۆ” خەڵکی گوندی “گلە سپی” سەر بە شاری سەردەشت بە تەقینەوەی مین بریندار بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە. شایانی باسە،ئەو ڕووداوە لە نزیك ئاوایی “گرویس”ی سه‌ر به‌ شاری سەردەشت ڕوویداوە. شاری سەردەشت بە حەشیمەتی ١١١ هەزار کەس لە باشووری پارێزگای ورمێ و هاوسنوور لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە و لە کاتی شەڕی ٨ ساڵەدا یەکێک لە ناوچە جەنگییەکان بووە. بەپێی ئاماره‌كان، ٦ میلیۆن هێکتار لە زەوییەکانی ئێران ئالوودەی مینە و بە پێی ئامارەکان، زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێران بوونی هەیە، کە لەو نێوانەدا پاریزگاکانی، ئیلام، کوردستان، کرماشان و ورمێ بە هۆی ئەمنیەتیی بوون و هەروەها سنووری بوونی ئەو ناوچانە، زۆرترین مینە چێنراوەکانی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كان

-

برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ئیلام

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ سنه‌

-

ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ تاران

-