ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له خانوویه‌كی گه‌ڕه‌كی “عه‌باس ئاوا”ی شاری سنه، هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو.
به وته‌ی شایه‌ت حاڵان ته‌قینه‌وه‌كه بە ڕاده‌یه‌ك به‌هێزه‌بووه كه ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕووخاندووه و زه‌ره‌ر و زیانی زۆری به چه‌ندی ئۆتۆمبێلی پارك كراوی نێو گه‌ڕه‌ك گه‌یاندووه. نه‌بوونی ئەمنیەت به تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه حاشیه نشینه‌كانی سنه، كۆن بوون و ناستانداربوونی ئه‌و بینایانه هه‌ر ساڵ و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان ده‌بێته هۆكاری ڕووداوی نه‌خوازراو و به‌داخه‌وه ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ژار زه‌ره مه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و باروودۆخه‌ن.