کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌رده‌شت

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌رده‌شت

ڕۆژی سێشەممە 4ی جۆزەردان، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “شیرکۆ” خەڵکی گوندی “بێوران”ی سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین به‌ سه‌ختی برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه‌ لە کاتی ئاژەڵداری تووشی ئەم کارەساتە هاتوە و تەقینەی مین کەمئەندامی ناوبراوی لێکەوتۆتەوە كه‌ بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە. شایانی باسه‌ كه‌ زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە مین ڕێژ کراوە و هەر ساڵەو ڕێژەیەکی بەرچاو بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار دەبن یان دەکوژرێن.