ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، وەرزێڕیکی خه‌ڵكی گوندی “حەسەناوا”ی سەر بە شاری شائاباد، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆۆتهكان، ئەو وەرزێڕە لە کاتی کاری کشتوکاڵیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لاق و دەستی بریندار بووە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه حه‌وته‌ی ڕابردوو له شاری سه‌رده‌شت هاووڵاتییه‌كی دیكه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی برینداربوو. جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانه هاووڵاتییه‌كی زۆری ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مینه جێماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می ڕژیم له كۆكردنه‌وه‌یان ده‌بنه قۆربانی.