به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕوژی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قه‌ز به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی به‌جێ ماوی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، به تووندی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئه‌ره‌ستوو نی‌ك بین” له ئاوایی “ئێسحاق ئاوا”ی له سه‌رشێوی سه‌قز له كاتی شوانی دا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به تووندی بریندار بوو و لاقی خۆی له‌ده‌ستدا.