ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “دۆڵه‌بی” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به‌ناوی “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” ئاژه‌ڵداره و کاتێک خه‌ریكی شوانی بووه له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و دواتر ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتیه پاش بریندار بوون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ و ئاژه‌ڵه‌كانی له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه زه‌وت كراوه.