ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “شه‌هاب عه‌لی جانی” له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له بازگه‌ی پشكنینی “داره‌له‌ك”ی مهاباد ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به بیانووی هه‌بوونی باری قاچاخ داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه. شایانی باسه كه برینه‌كانی “شه‌هاب” قورسه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كراوه.