ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ناوی “سۆهه‌یل پورمیرزایی” به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سۆهه‌یل پورمیرزایی” له پێرسۆنێله‌كانی هه‌ڵگرتنی مینی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه و ڕۆژی دووشه‌ممه له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی ده‌شته‌كانی ده‌ورووبه‌ری قه‌سری شیرین له ته‌قه‌مه‌نی سه‌رده‌می شه‌ڕ، دوو ده‌ستی قه‌تع و ڕوومه‌تی به‌سه‌ختی بریندار بووه.