شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٥ی ئه‌و شاره به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه به‌لووچه “دانیال به‌راهوویی”یه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٥ی زاهیدانه‌وه به‌بێ هۆكار و ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت به دوو قیشه‌ك پێكراوه و ئێستا له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه به‌ستری كراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان شارۆمه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار ئه‌بن.