ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری چابه‌هار بۆ كۆناره‌ك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حالوه‌ش، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ناوی “زه‌بیحۆڵڵا ده‌همه‌رده” ته‌مه‌ه‌ن ٢٩ ساڵ و خێزاندار، به بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له مێحوه‌ری چابه‌هار بۆ كۆناره‌ك دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیه ئاگری گرتووه و لاقێكی به‌سه‌ختی سووتاوه.