به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “لوقمان ئه‌فزه‌لی” چالاكی سنفی خه‌ڵكی پارێزگای كوردستان كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه بۆ پارێزگای ئه‌رده‌بیل دوور خراوه‌ته‌وه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ سنه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه.
ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای كوردستان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ژماره‌یكی زۆر له موعه‌لیمانی زه‌حمه‌تكێشی بازخه‌رید، بێكار، ته‌بعید و ناچار به خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كردووه. “لوقمان ئه‌فزه‌لی” یه‌ك له‌و موعه‌لیمه دڵسۆزانه‌یه كه بۆ پارێزگای ئه‌رده‌بیل دوور خراوه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌ر حه‌فته بۆ دیتنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچاره ئه‌و ڕێگایه ببڕێت.