ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی “ڕەحمەت قادرزادە” کە بۆ کۆکردنەوەی گیا خۆراکی و دەرمانییەکان ڕووی لە شاخ و کێوی گوندەکانی دەوروبەری سەردەشت کردبوو، بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، “ڕەحمەت قادرزادە”ی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “شێخە سوور”ی سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین له نزیك گوندی “دۆڵه‌بی” لاقی بەسەختی بریندار بووە و به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، برینه‌كه‌ی قورسه و ئه‌گه‌ری بڕینه‌وه‌ی لاقی له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه هه‌یه.