کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری خۆی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی پوشپه‌ر، کۆڵبەرێکی خه‌ڵكی گوندی “قوتوور” لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی، به‌ هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم برینداربوو.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کۆڵبەرێک بە ناوی ” کەریم فارسی”، ٢٩ ساڵ ته‌مه‌ن لە سنووری شاری خۆیدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بریندار بوو. شایانی باسه‌، ناوبراو کە خێزاندارە و دوو منداڵیشی هەیە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی ئارمیتا گه‌راوه‌ند له‌ تاران

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی جاده‌ی دێولان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌هواز

-

درێژه‌ی مانگرتنی بازاڕیان له‌ به‌نده‌ر گه‌ناوه‌

-

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی به‌لووچ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-