به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێك له شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌ی لێكراو له ئه‌نجامیدا به سختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی كۆڵبه‌رێك به ناوی “خدر بینه‌وا” ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی كوێربه‌ناو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری قه‌ڵاڕه‌شی سه‌رده‌شت ته‌قه‌ی لێكرا و به‌سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازتراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مهاباد. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی “ئه‌ندیمێشك” ده‌سترێژیان كرده سه‌ر ماشینی كاسبكارێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “سه‌عدی سه‌فایی” و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ری دیكه له ناوچه سنوورییه‌كانی بانه، هه‌ورامان و چاڵدۆران، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.