به پێی هه‌واڵی كۆڵه‌به‌رنیوز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامیه‌كانی ڕژیم له سنووری شاری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و كۆلبه‌ره “میلاد ڕۆسته‌می” و خه‌ڵكی گوندی “حه‌شمه‌ر”ی سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانییه. ناوبراو پاش ڕووداوه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.