له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، كۆڵبه‌رێك له سنووری “كانی زه‌رد” له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت برینداربوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران له پۆلێك له كۆڵبه‌ران له سه‌ر سنووری سه‌رده‌شت، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئازاد نێعمه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوه‌ندی ده‌رمانی ئه‌مشاره.